سەوەفان

سەوەفان
سەوەفان یان سووانی جومگەكان یان داڕوشانی جومگەكان Osteoarthritisبەشێوەیەكی گشتی نەخۆشی كڕكڕاگەكانی سەركۆتایی ئەو دوو ئێسكەیە كە لە جومگەیەكدا بەشدارن. چینی كڕكڕاگەیی سەر كۆتایی ئێسكەكان دەسووێ و تەنك و زبر دەبێ لەبەر كەوتنە ژێر فشار، ئەو جومگەیەی كە لەژێر فشاردا نییە هەرگیز دووچاری سوان نابێت. كڕكڕاگەی سوواو بەرەبەرە تەنك دەبێ تا دەگاتە سەر ئێسكی ژێرەوە. گرنگترین نیشانەكانی سووانی جومگە ئازارە لەكاتی جوولەدا. هۆیەكانی سووانی جومگە بریتین لە: ناڕێكی لەكاتی كەوتنە سەریەكی دووكۆتایی ئێسكەكانی جومگە، ناڕێكی لە ڕووەكانی جومگە لەبەر شكانێكی ڕابردوو یان كۆن، ڕوودانی هەر ناڕێكییەك لەناو جومگەدا، پیربوون، هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان. سووانی جومگە چارەسەردەكرێ بە دەرمانی دژەئازار، چارەسەری سروشتی، حەساندنەوەی جومگە، كەمكردنەوەی كێشی زیاد و چارەسەركردنی قەڵەوی، لەدوا قۆناغەكاندا نەشتەرگەری بۆ بنیاتنانەوە و دروستكردنەوەی جومگە یان بەیەكەوەلكاندنی جومگە یان دانانی جومگەی دەستكرد Artificial joint.
Top