كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا دابەزینە

كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا دابەزینە
لەمێژە كە دارچین Cinnamon دەخرێتە سەر گەلێك خواردن و خواردنەوەدا، لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ڕۆژانە خواردنی كەوچكێكی كوپ لە پاودەری دارچین ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها لەوانەیە كە ئاستی شەكری خوێن جێگیر بكات بەتایبەتی لە تووشبووان بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەداType 2 diabetes. دارچین سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڕیشاڵ، كانزای كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی تری دارچین بریتین لە: سووككردنی ئازار و نیشانەكانی تری هەوكردنی جومگە، ڕێگرتن لە مەیینی خوێن، ڕێگرتن لە دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لە تووشبووان بە شێرپەنجەی خوێن، چالاكی دژەكەڕوو و دژەبەكتریای هەیە بەتایبەتی دژی بەكتریای ئی كۆلای E.coli. جوینی دارچین توانای خانەكانی مێشك زیاتر دەكات بەتایبەتی بۆ وەبیرهاتنەوەی یادە نوێیەكان.
Top