وزەی خۆراكی ڕۆژانە بۆ ئافرەتی دووگیان

وزەی خۆراكی ڕۆژانە بۆ ئافرەتی دووگیان
ئافرەت لە حاڵەتی ئاساییدا ڕۆژانە 2000-2500 كالۆری وزەی پێویستە. لەوانەیە كە هەژماركردنی ئەو بڕە وزەیەی كە لە خۆراكەوە دەگاتە لەش لەگەڵ ئەو بڕە وزەیەی كە بە جوولەی فیزیكی یان مەشقی وەزرشییەوە سەرف دەكرێت كارێكی ئاسان نەبێت، بەڵام دەبێ هەموو ئافرەتێك درك بەوە بكات كە لەكاتی دووگیانیدا پێویستی ڕۆژانەی وزە زیاتر دەبێت. وزە Energy زۆر پێویستە بۆ بەردەوامبوونی دووگیانی بە شێوەیەكی دروست. لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا، پێویستی زۆر نییە بە زیادكردنی وزەی خۆراكی ڕۆژانە، بەڵام لە سێ مانگی ناوەڕاستی دووگیانیدا پێویستە كە وزەی خۆراكی ڕۆژانە بە بڕی نزیكەی 340 كالۆری زیاد بكرێت، هەروەها لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانیدا پێویست دەكات كە وزەی خۆراكی ڕۆژانە بە بڕی 452 كالۆری زیاد بكرێت. ئەگەر ئافرەتی دووگیان منداڵی شیرەخۆرەی هەبوو، ئەوا پێویستە كە ڕۆژانە بڕی 400 كالۆری وزە لە خۆراكدا زیاد بكات لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا، هەروەها لە سێ مانگی ناوەڕاست و سێ مانگی دوایی دووگیانیدا پێویستە كە وزەی خۆراكی ڕۆژانە بە بڕی 740 كالۆری زیاد بكرێت.
Top