زەردەچوو

زەردەچوو
پاودەری زەردەچوو Curcumin كە لە گیای تیومەریك Turmeric پوختە دەكرێت. بەها خۆراكییەكەی لەوەدایە كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت. زەردەچوو سەرچاوەیەكی زۆر گرنگە بۆ ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی كە پێویستییان بە ڕێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەوە هەیە. سوودە تەندروستییەكانی زەردەچوو بریتین لە (كەمكردنەوە و سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە لە ئازار و ئاوسان، دژی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان كاردەكات، ڕێگرتن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە، پاراستنی جگەر بە ڕێگەی هاندانی دەردانی شلەی زەرداو و فرمانی كیسی زراو و دواخستنی مۆمبوونی جگەر لە هەندێك حاڵەتدا، یارمەتیدانی هەرسكردنی چەورییەكان، زەردەچوو وەكو دەرمانە ستیرۆیدییەكان نیشانەكانی ئەكزیما و گرژبوونی ماسوڵكەكان و هەوكردنی ژێی ماسوڵكەكان كەم دەكاتەوە. تێكەڵكردنی زەردەچوو لەگەڵ خۆراكدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosis و ونكردنی پرۆتین لەڕێگەی گورچیلەكانەوە كەم دەكاتەوە بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەدا. زەردەچوو ڕێگە دەگرێت لە بەیەكەیەوەنووسانی ماددە پرۆتینییەكان لە هاوێنەی چاودا كە دەبێتە هۆی ئاوی سپی Cataract.
Top