قەڵەوی زیاتر و ئەگەری زیاتری جەڵتە

قەڵەوی زیاتر و ئەگەری زیاتری جەڵتە
ئەوە ڕوونە كە زیادبوونی كێش Overweight و قەڵەویObesity دەبێتە ئەگەری چەندین گرفتی تەندروستی و نەخۆشی وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، داڕوشانی جومگە یان سەوەفان. بەم دواییە لەچەندین لێكۆڵێنەوەدا هاتووە كە زیادبوونی كێش و قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك Stroke زیاتر دەكات، هەر چەند ژمارەی كیلۆگرامەكانی كێشی زیاد پتر بێت هێندە ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی مێشك زیاتر دەبێت، ئەم ئەگەرەش لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت. هەتا پێوانەی تێكڕای بارستایی لەش BMI بەرزتر بێت ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی مێشك زیاتر دەبێت، تێكڕای بارستایی لەش بریتییە لە بڕی كێش لەسەر مەتر دووجای ڕووبەری لەش واتە دابەشكردنی كێش بە كیلۆگرام بەسەر درێژی باڵا بە مەتر توان دوو، پێوانەی پتر لە 24.9 كگم \مەتر2 واتە كێشی زیاد، 29.9 كگم \مەتر2 یان پتر واتە قەڵەوی. چێوەی كەمەریش Waist circumference گرنگی هەیە بۆ دیاركردنی كێشی زیاد و قەڵەوی، بۆ نموونە پێوانەی پتر لە 102 سانتیمەتر بۆ پیاوان و پتر لە 88 سانتیمەتر بۆ ئافرەتان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك زیاتر دەكات.
Top