وەرزش لەجیاتی لایپۆسەكشن

وەرزش لەجیاتی لایپۆسەكشن
لایپۆسەكشن Liposuction یەكێكە لە ڕێگە باوەكانی نەشتەرگەری جوانكاریCosmetic surgery نەك كۆنترۆلكردن یان دابەزاندنی كێشی لەش. پێویستە كە ڕاكێشانی چەوری یان لایپۆسەكشن داوخاڵ بێت كە یەكێك هەڵیدەبژێرێت، چونكە گرانبەهایە و بەدەر نییە لە زیانی تەندروستی، هەر بۆیەشە كە هەڵبژاردنی مەشقی وەرزشی و ڕیجیمی خۆراك لەژێر چاودێری دكتۆر دەكەوێتە پێش هەر ڕێگەیەك بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش. كەسانی كێش زیاد و قەڵەو هەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر بۆ دابەزاندنی كێشیان كە زۆر جار ڕێگەی نازانستییانە و زییانبەخشن بۆ تەندروستی. وەرزش كۆنترین و باشترین و سەركەوتووترین ڕێگەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. وەرزش سەلامەتە بەتایبەتی كە بە چاودێری دكتۆر ئەنجام بدرێت، وەرزش كاریگەرە، باری دەروونی و ورە و باوەڕ بەخۆبوون پتەوتر دەكات، هەروەها تەندروستی بەگشتی باشتر دەكات، ئەمانە هەرگیز لە لایپۆسەكشندا بەدی ناكرێن. بە وەرزشكردن چەوری زیاد لە هەموو بەشەكانی لەشدا كەم دەبێتەوە، كەمكردنەوەی یان لابردنی چەند گرامێك یان پاوەندێك تەنیا لە شوێنێكی دیاریكراوی لەشدا هەرگیز نابێتە چارەسەر بۆ كێشی زیاد و قەڵەوی.
Top