بە خۆراك گەدەت بپارێزە

بە خۆراك گەدەت بپارێزە
بە درێژایی تەمەن ڕۆژانە بەلای كەم سێ جار خۆراك دەخۆیت یان گەدەت پڕدەكەیت، بۆ پارساتنی گەدە لە نەخۆشی، هەرگیز زیاد لە پێویست گوشاری مەخەرە سەر بۆئەوەی بە ڕێكوپێكی فرمانی خۆی ئەنجام بدات و خۆراك بەباشترین شێوە هەرس بكات. بوونی خۆراك لەناو گەدەدا خانەكانی هان دەدات بۆ دەردانی ترشەڵۆكی HCL و ئەنزیمەكانی هەرس كردن، بۆیە هەوڵ بدە كە كاتی ژەمەكانی خۆراك ڕێكبخەیت، دووركەوە لەو خۆراكانەی كە لەگەڵ گەدەتدا ناگونجێن، هەرگیز خۆراكی خاو یان باش نەكوڵاو مەخۆ كە گەدەت ناڕحەت دەكەن و لەوانەیە ئازاریش بكێشیت و تووشی نەخۆشی بیت، لەگەڵ هەر ژەمێكدا تەنیا پەرداخ ئاو بخۆرەوە، با ژەمی ئێوارانت سووك بێت، نێوان ژەمی ئێواران و نووستن كەمتر نەبێت لە 2 كاتژمێر، نابێ ڕاستەوخۆ پاش وەرزش خۆراك بخۆیت و نابێ پاش ژەمێكی خواردن ڕاستەوخۆ وەرزش بكەیت، بەڵكو دەبێت بەینێكی بدەیتێ، پاڵوو زیاتر لە 20 جار بجووە ئینجا قووتی بدە، بەپەلە خۆراك مەخۆ، كە برسی بوویت دەبێ لەوە دڵنیا بیت كە 4 كاتژمێر بەسەر ژەمی ڕابردووتدا تێپەڕیوە ئینجا خۆراك بخۆیت، هەرگیز بەدهەرسی و دڵكزێ فەرامۆش مەكە و خۆت پیشانی دكتۆرەكەت بدە.
Top