بەهای خۆراكی خۆخ

بەهای خۆراكی خۆخ
هەر 100 گرام خۆخ Peaches پێكهاتووە لە ئاو بە ڕێژەی 80%، شەكر %17، نیشاستە 0.81%، كانزای فۆسفۆر%18، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن0.4%، كۆپەر0.9%. هەروەها خۆخ چەندین ماددەی سوودبەخشی تر لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڕیشاڵ Fiber، پێكتین. خۆخی وشككراو وزەی زیاتر و ئاوی كەمتر لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە ڕێژەی 22% ئاو و ڕێژەی %73 شەكر. خۆخ یەكێكە لەو جۆرانەی میوە كە ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە قەبزی. خۆخ یارمەتی فرمانی گورچیلەكان دەدات بۆ باشتر ڕزگاركردنی لەش لە ماددە نەخوازراوەكان و ڕێگرتن لە كۆبوونەوەی قوم. هەروەها خۆخ ئارەزووی خواردن زیاتر دەكات و تەندروستی گەدە باشتر دەكات. سوودەكانی تری خۆخ بریتین لە: سووككردنی نیشانەكان لە تووشبووان بە خۆربردن و كاریگەرییەكانی تری گەرمای هاوین.
Top