پێویستی ڕۆژانەی كالسیۆم لە خۆراكەوە دابین بكە

پێویستی ڕۆژانەی كالسیۆم لە خۆراكەوە دابین بكە
كانزای كالسیۆم Calcium زۆر پێویستە بۆ گەشەكردن و تەندروستی ئێسك لە هەموو تەمەنێكدا. بڕی تەواوی كالسیۆم واتە چڕییەكی باشتری ئێسكەكان و پتەوبوونیان و پاراستنیان لە پووكانەوەOsteoporosis كە زیاتر لە ئافرەتاندا بەدی دەكرێت. بۆ هەر تەمەنێك بڕێكی دیاریكراوی ڕۆژانە لە كانزای كالسیۆم پێویستە، بۆ نموونە: ڕۆژانە 1200- 1500ملگم بۆ هەرزەكار و گەنجەكان لە تەمەنی 11- 24 ساڵیدا، 1000 ملگم بۆ تەمەنی 25-50 ساڵ، 1200-1500 ملگم بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر، 1200ملگم بۆ تەمەنی 70 ساڵ و بەسەرەوە. شیر و بەرهەمەكانی شیر دەوڵەمەندترین سەرچاوەن بۆ كالسیۆم، یەك پەرداخی 250 میللیلیتری نزیكەی 250 ملگم كالسیۆم لەخۆدەگرێت، بۆیە هەر كەسێك دەتوانێت بەپێی ئەم پێوەرە ڕۆژانە بڕی شیر بخاتە لیستی خۆراكییەوە لەگەڵ حیسابكردنێكی ورد بۆ ڕێژەی چەوری ناو شیرەكە بە گوێرەی تەمەن و تەندروستی هەر كەسێك. ڕۆژانە دابینكردنی كالسیۆم یەكجار گرنگە بۆ منداڵ و هەرزەكارەكان، چونكە ئێسكەكانیان لە قۆناغی گەشەكردنێكی خێرادان، هەروەها كالسیۆم یەكجار گرنگە بۆ ئافرەتان لە تەمەنی زاوزێدا لەبەر دووگیانی و شیردانی سروشتی بۆ پاراستنیان لە پووكانەوەی ئێسك. پەنیریش سەرچاوەیەكی چڕی كالسیۆمە، بەڵام ڕێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرێت، بۆیە زیاد خواردنی پەنیر وەكو سەرچاوەیەكی كالسیۆم هەرگیز گونجاو نییە بۆ نەخۆشانی شەكرە و دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لە شوێنی پەنیردا دەكرێ كە شیری بێ چەوری كە ڕێژەی چەورییەكەی پتر نەبێت لە 0.5% بكەنە سەرچاوەی پێویستی كالسیۆمی ڕۆژانە.
دڵ كەم دەكاتەوە.
Top