هۆكارەكانی هەناسەتەنگی

هۆكارەكانی هەناسەتەنگی
هەناسەتەنگی Dyspnea نیشانەیەكی باوە و زیاتر لەكاتی جووڵە و مەشقی وەرزشیدا سەرهەڵدەدات. هەناسەتەنگی درێژخایەن كاریگەرییەكی توند دەكاتە سەر كوالیتی ژیان و بەشداری لە چەندین چالاكی سنووردار دەكات كە زۆربەی خەڵك پێیەوە دڵخۆش دەبن. لەبەرئەوەی كە هەناسەتەنگی لە ئەنجامی چەندین هۆكارەوە ڕوودەدات، گەلێك جار دەستنیشانكردنی هۆكاری تەواو ئاسان نابێت. هەناسەتەنگی زۆرجار لە ئەنجامی زیاد جوولە و ماندووبووندا ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر هەناسەتەنگی درێژخایەن بوو یان لەپاش وەرزشێكی سووك سەرهەڵبدات یان لەپاش چارەسەریش هەر بەردەوام بێت، پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. باوترین ئەو نەخۆشییانەی كە دەبنە ئەگەری هەناسەتەنگی بریتین لە: ڕەبو، نەخۆشی لە ماسوڵكەی دڵدا Cardiomyopathy، هەوكردنی بۆڕی هەناسە، پەككەوتنی دڵ Heart failure، هەوكردنی شانەكانی سییەكان، كۆبوونەوەی شلە لە دەوری شانەكانی سییەكاندا، بەرزبوونەوەی پەستانی سووڕی سییەكان، گرفت لە فرمانی سكۆڵەی دڵدا.
Top