پەستی توند ڕشانەوە پەیدادەكات

پەستی توند ڕشانەوە پەیدادەكات
گەلێك جار پەستی و نیگەرانی Anxiety دەبێتە هۆی ڕشانەوە بەتایبەتی بەیانییان زوو پاش لەخەو هەڵساندا یان ڕاستەوخۆ پاش خواردنی یەكەم پاڵووی ژەمی بەیانی. هێڵنج و ڕشانەوەی دەروونی هەرگیز لە پاش كاتژمێر10ی بەیانی تا كۆتایی ڕۆژ ڕوونادات، لەوانەیە كە هۆكاری ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ هەستكردن بە نیگەرانی سەبارەت بە گرفت و بەسەرهاتەكانی ڕۆژ. لەگەنجاندا زۆرجار ڕشانەوەی دەروونی لەبەر ترسی قوتابخانە و ترس لە تاقیكردنەوەكان ڕوودەدات. زۆرجار لەوانەیە ئەم گرفتە تەنیا هێڵنج بێت جا ئەگەر گەدە بەتاڵ بێت یان خۆراكی تێدابێت، بەڵام ڕشانەوەی دەروونی بەوە دەناسرێتەوە كە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش، بە پێچەوانەی ڕشانەوە لەبەر نەخۆشییەكی ئەندامی وەكو كولبوونی گەدە یان نەخۆشی تر. ڕشانەوەی بەیانیان لە ئافرەتیشدا لە سەرەتای مانگەكانی دووگیانیدا بەشێوەیەكی ئاسایی ڕوودەدات، هەروەها لەوانەیە كە جگەرەكێشان و زیاد خواردنەوەی ئەلكهول هۆكارێكی تر بێت، زۆرجاریش ڕشانەوی بەیانیان لەگەڵ خەمۆكیدا ڕوودەدات. چارەسەركردن بریتییە لە چارەسەركردنی ئەو قەیرانە یان گوشارە دەروونیەی كە لەپاڵ ڕشانەوەكەیە، ئەگینا دەرمانی جۆراو جۆری دژی ڕشانەوە بەكاردەهێنرێت كە تەنیا سوودێكی كاتییان هەیە.
Top