خۆراكی پرۆتینی بۆ ماسوولكەی بەهێزتر

خۆراكی پرۆتینی بۆ ماسوولكەی بەهێزتر
هەموو كەسێك پێویستی بە خۆراكی پرۆتینییەوە هەیە، پرۆتین زۆر پێویستە بۆ گەشە و هێز و قەبارەی ماسوڵكە و پاراستنی بارستایی ماسوڵكەكان، بۆ پاراستنی پێكهاتەی خانەكان، بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی گەشە و ئەنزیمەكان، چاكبوونەوەی شانەكان. پرۆتین Protein لە یەكەی بچووك پێكهاتووە بەناوی ترشە ئەمینییەكان Amino acids، پرۆتین لە هەموو خانەیەكی زیندوودا هەیە، هەموو شلەیەكی لەش جگە لە زەرداو و میز پرۆتینیان تێدایە. پرۆتین لە خۆراكی ئاژەڵی و لە خۆراكی ڕووەكیدا هەیە، بۆ نموونە: گۆشتی سوور، سینگی مریشك، گۆشتی قەلەموون، ماسی، هێلكە، باوی، كازو، پەنیر، ماستی كەم چەور، شیر، شیری پاقلەی سۆیا Soya milk، نیسك، نۆك، برنج، پەتاتە، برۆكۆلی، زەرەت Corn، پاقلە. ئەوەی شایانی باسكردنە ئەوەیە كە هەوڵ بدرێت هەموو پێكهاتە گرنگەكانی وەكو پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان لە خۆراكەوە وەربگیرێن نەك بە ڕێگەی یارمەتیدەری خۆراكی Supplements بەشێوەی پاودەر و كەپسول و دەرزی و گیراوە، چونكە ئەوە سەلمێنراوە كە لەش زیاتر و باشتر سوودیان لێ وەردەگرێت كە لە ڕێگەی خۆراكەوە بگەنە كۆئەندامی هەرس.
Top