ئەو خۆراكانەی نۆرەكانی شەقەسەر زیاد دەكەن

ئەو خۆراكانەی نۆرەكانی شەقەسەر زیاد دەكەن
شەقەسەر Migraine جۆرێكی سەرئێشەیە، بەگشتی بە نۆرە سەرهەڵدەدات و لایەكی سەر دەگرێتەوە، لەوانەشە هەردوو لای سەر و چاوەكانیش بگرێتەوە، گەلێك جاریش تووشبوو بە توندی ناڕەحەت دەكات. گەلێك هۆكار دەبنە ئەگەری سەرهەڵدانی نۆرەكانی سەرئێشە، بۆ نموونە لەپاش خواردنی گەلێك خۆراكدا وەكو: پەنیر، مۆز، هەنجیر، مێوژ، خواردنەوە ئەلكهولییەكان بەتایبەتی شەراب، ئایس كرێم، ماست، ترشیات، میوەی مزر، ساسی سۆیا Soya sauce، میوەی ئەڤۆكادۆ، شوكولاتە، نیسك، چەرەزات، سۆدا و ماددە شیرینكارە دەستكردەكانی وەكو سەكارین Saccarin و ئەسپارتێم Aspartame، خۆراكی هەوێنبوو. هەروەها ئەو خواردنەوانەی كە ماددەی كافائین لەخۆدەگرن وەكو قاوە، چای، كاكاو، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks سۆدای ئاسایی و سۆدای ڕیجیم Diet soda، گەلێك دەرمانیش ماددەی كافائین لەخۆدەگرن بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی كە وەكو هاندەر بۆ دابەزاندنی كێشی لەش بەكاردەهێنرێن.
Top