لە دووگیانی جمكدا Twin pregnancy ئەگەری منداڵبوونی ناكام Premature birth زیاترە لە دووگیانی یەكانیدا. نزیكەی 50%ی جمەكەكان و 91%ی سیانییەكان Tripletsبە ناكامی لە دایك دەبن، كەچی ئەم رێژەیەی لەدووگیانی یەكانیدا دەگاتە تەنیا 9%. هەروەها ئەگەری كەمی كێشی منداڵ لەكاتی بوونیدا زیاتر دەبێت لەگەڵ دووگیانی جمك و سییانیدا بە بەراورد لەگەڵ دووگیانی یەكانیدا. ئیفلیجبوونی مێشك Cerebral palsy كە بریتییە لە تێكچوونی جوولە و كۆنترۆلی ماسوڵكەكان و تا ئێستا چارەسەریشی نییە، زیاتر بەدی دەكرێت لە دووگیانی جمك و سیانییدا لە منداڵی تازەبوو تا دەگاتە یەك ساڵی تەمەن. بەیەكەوە نووسانی جمكەكان لەبەر جیابوونەوەی ناتەواو لەو كاتەی كە هاوبەشن لە هەمان كیسی ئەمنیۆندا. ئەگەری بوونی كۆرپە بە مردوویی Stillbirth لە جمكەكاندا زۆرە بەتایبەتی كە كۆرپە لە دایك دەبێت بە 5-3 هەفتە بەر لە تەواوكردنی ماوەی دووگیانی تەواو.