شەكری فركتۆز

شەكری فركتۆز
شەكری فركتۆز Fructose كە بە شەكری میوە ناسراوە، شەكرێكی یەكانەی سروشتییە، زیاتر لە میوەكاندایە بۆیە بە شەكری میوە ناوزەد دەكرێت، فركتۆز لە خۆراكی تریش بەدی دەكرێت وەكو سەوزەوات، دانەوێڵە، هێلكە، باوی، فستق، كازو. فركتۆز هەر لە سەرەتاوە بەشێكی خۆراكی مرۆڤ بووە، لەشمان بە باشی لەگەڵیدا راهاتووە. هەموومان ئەو راستییە دەزانین كە بڕی زیاد لە هەر مادەیەكی خۆراكی لەوانەیە كە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، لێرەدا لەوانەیە یەكێك بپرسێت كە رۆژانە چەند لە شەكری فركتۆز بخورێت تاكو زیان بە تەندروستی نەگەیەنێت؟ لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەمریكییەكان رۆژانە 38- 73 گرام شەكری فركتۆز لە خۆراكەوە وەردەگرن كە سێیەكی لە خواردنەوە شیرینەكان و ئەوی تریش لە میوە و دانەوێڵە و خۆراكی ترەوە وەردەگیرێت. بەگشتی وا باشترە كە بڕی رۆژانە لە شەكری فركتۆز بۆ پێگەیشتووان كەمتر بێت لە 55 گرام كە دەكاتە كەمتر لە 10%ی پێویستی گشتی وزەی رۆژانە، زیاتر لەم بڕە بارگرانی دەخاتە سەر جگەر و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی و نەخۆشی تریش.
Top