زیاد خواردنی تـۆوی گوڵەبەڕۆژە

زیاد خواردنی تـۆوی گوڵەبەڕۆژە
گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروستییانە نییە. تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds یەكێكە لەم خۆراكانە. سەرەتا با بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟ كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 800 كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە 40%ی پێویستی وزەی رۆژانە كە لە دەوری 2000 كالۆری دایە، كەواتە رێژە بەرزەكەی وزە یەكێكە لە گرفتەكان كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراكێكی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونكە هێشتا چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ ماون كە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناكرێن وەكو ڤیتامین C و ڤیتامین K بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆكسانەكانی تر، كەواتە ئەو 1،200 كالۆرییەی كە ماوە پێویستە لەو خۆراكانە وەربگیرێت كە ئەو ماددە خۆراكییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێكی خۆراك هەتا ئەگەر بەهایەكی بەرزیشی هەبێت وەكو تۆوی گوڵەبەڕۆژە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی.
Top