جگەرە ئارەزووی سێكسی كەم دەكاتەوە

جگەرە ئارەزووی سێكسی كەم دەكاتەوە
جگەرەكێشان سەرەڕای خراپییەكانی لەسەر چەندین لایەنی سێكسی، ئارەزووی سێكسیش كەم دەكاتەوە. ئەمە سەلمێنراوە كە جگەرەكێشان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر لایەنی سێكسی پیاو لە هەر ئاستێكدا، هەروەها توانای منداڵبوونیش كەم دەكاتەوە. جگەرە جگە لەوەی كە ئارەزووی سێكسی كەم دەكاتەوە، قەناعەتی سێكسیش Sexual satisfaction كەم دەكاتەوە هەتا لەو پیاوانەی كە لە تەمەنی بیستەكان و سییەكاندان. كەڕەتەكانی سێكسكردن لە جگەرەكێشەكان خەمڵێنراوە بە كەمتر لە6 جار لە مانگێكدا، لەو كاتەی كە ژمارەی كەڕەتەكانی سێكسكردن لە جگەرەنەكێشەكاندا دوو هێندەیە واتە پترە لە 10 جار لە مانگێكدا، ئەمەش جیاوازییەكی گەورەیە بەتایبەتی لەو هاوسەرانەی كە منداڵیان دەوێت. جگەرە لە پیاو و ئافرەتدا، ئەنجامدانی سێكس و گەیشتن بە ئۆرگازم كزدەكات و كەمی دەكاتەوە. ئەنجامدان Sexual performance و گەیشتن بە ئۆرگازم پترە لە تەنیا جووتبوون، چونكە گەلێك كۆئەندامی لەش دەگرێتەوە، بەڵام هەر كە توانای پیاو بۆ سێكسكردن كەم بۆوە، ئەوا ئارەزووی سێكسیشی بەگشتی كەم دەبێتەوە. لەو كاتەی كە كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی و گرفت لە ئەنجامدانی سێكس بە یەكەوە هەڵدەكەن، ئەوا كۆی مەسەلەكە دەبێتە شڵەژان لە قەناعەتی سێكسیدا. ئەگەر قەناعەتی سێكسی بە 10 خاڵ بخەمڵێنین، جگەرەنەكێشەكان بەتێكڕایی دەكەونە ژمارە 8.7 و جگەرەكێشەكانیش دەكەونە ژمارە 5.2. هەروەها ئەمەش سەلمێنراوە كە ئەو پیاوانەی واز لە جگەرەكێشان دێنن، ئەوا زوو درك بەوە دەكەن كە كەڕەتەكانی سێكسكردنیان زیاتر دەبن و قەناعەتی سێكسیشیان باشتر و زیاتر دەبێت.
Top