شەكر دوژمنی دڵە

شەكر دوژمنی دڵە
ئەوە شتێكی نوێ نییە كە شەكر فاكتەرێكی خراپی گەورەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، هەر بۆیەشە كە شەكر بە دوژمنی دڵ ناوزەد دەكرێت. ئەمەش لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە ئافرەتان پتر لە پیاوان رووبەڕووی نەخۆشی دڵ دەبنەوە لەو كاتەی كە بڕێكی زۆر لە كاربۆهیدراتی سافكراو و شەكرەكان دەخۆن. سەرچاوە خۆراكییەكانی شەكرە زیادەكان بریتیین لە: نوشابە گازدارەكان، ساردەمەنییەكان و ئایس كرێم، شەربەتی میوەی دەستكرد، قەنادی یان كاندی Candies، حەلوا، نوقڵ، كێك و پاقلاوە. كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ پێی باشە كە شەكرە زیادەكان لە خۆراكی رۆژانەدا بۆ پێگەیشتووان تەنیا 5%ی كالۆری رۆژانە پێكبێنن كە دەكاتە نزیكەی 25 گرام یان 6 كەوچكی كوپ. هەروەها ئەمەش سەلمێنراوە كە بڕی زیاتر لە شەكرە زیادەكان لە خۆراكدا دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL و بەرزبوونەوەی چەوری گلیسریدە سییانییەكان Triglycerides لە خوێندا. جگە لەمانە، زیاد خواردنی شەكر و شیرینی رۆڵی هەیە لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەویدا كە ئەمەش بە دەوری خۆی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ پتر دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەش زیاد دەكات كە ئەویش وەكو ئاڵۆزییەك نەخۆشی دڵ پەیدا دەكات. شەكرە زیادەكان Added sugars بە كالۆری شیرین ناوزەد دەكرێن كە لە پیشەسازی خۆراكدا بەكاردێن بۆ زیادكردنی چێژ و زیادكردنی خواست لە لایەن كڕیارەوە.
Top