بۆ پاراستنی پوك لە نەخۆشی

بۆ پاراستنی پوك لە نەخۆشی
بوونی هەر نەخۆشیەك لە پوكدا Gumsئەگەر چارەسەرنەكرێت دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان و لەدەستدانی ددان. نیشانەكانی نەخۆشی پوك بریتین لە: ئازار لە پوك یان لە دداندا، سووربوونەوەی پوك، خوێنبەربوون لە پوك، هەڵكشانی پوك، سستبوون یان لەقینی ددانەكان Loose teeth. بە پێنج هەنگاوی ئاسان دەتوانیت كە پوكت لە نەخۆشی بپارێزیت: یەكەم، شووشتنی ددانەكان و بەكارهێنانی داوی ددان Floss و مەساجكردنی پوك، ئەمانە هیچ ئەلتەرناتیڤێكیان نییە بۆ پاراستنی ددان و پوك. دووەم، لەپاش مەساجكردنی پوك، ددانەكان بە نەرمی لەسەر یەكتر دابنێ وەكو گازگرتنێكی سووك، ئەمە 30 جار رۆژانە دوو جار ئەنجام بدە بە مەبەستی باشكردنی لێشاوی خوێن بۆ پوك. سێیەم، غەرغەرە بۆ دەم ئەنجام بدە بە شلەیەكی ئاو لەگەڵ سۆدای كێك یان خوێ و ئاوێكی سووك و شلەتێن لەپاش هەر ددان شووشتنێك. چوارەم، خۆراكت هاوسەنگ و جۆراوجۆر بكە و دووربكەوە لە شیرینی و ترشیات. پێنجەم، خۆت بپارێزە لە بەد هەرسی و هانی هەرسكردنی خۆراكت بدە بە رێگای جوینێكی باشی خۆراك و دووركەوتنەوە لە سترێس و تووڕەبوون كە كاریگەری خراپ دەكەنە سەر كرداری هەرسكردنی خۆراك.
Top