پاقـــــــــــــلە

پاقـــــــــــــلە
پاقلە Fava Beans پێكهاتووە لە ئاو، پرۆتین، چەوری، كاربۆهیدرات، ریشاڵ، كالسیۆم، ئاسن، سولفەر، ڤیتامینB. پاقلە لە هەموو بەرووبوومێكی رووەكی زیاتر پرۆتینی تێدایە، پرۆتینیش زۆر گرنگە لە بینای لەش و گەشەكردندا. خواردنی پاقلە سوودی هەیە بۆ خاوكردنەوەی ماسوڵكە گرژبووەكان كە دەبنە هۆی ئازار، هەروەها بۆ پشت ئێشە سوودی لێ وەردەگیرێت. پاقلە كاریگەری لەسەر دەزگای میزەڕۆدا هەیە بە شێوەی هاندانی گورچیلەكان بۆ زیاتر پاڵاوتنی میز. خواردنی پاقلە یەكێكە لەو رێگایانەی كە بۆ سافكردنەوەی پێست لە پەڵە یان لەكە سوودی هەیە. ئەو بڕەی ڤیتامین B كە لە پاقلەدایە، گرنگە بۆ پاراستنی دەزگای دەمار و گرنگە لە كرداری بەدەستهێنانی وزە لە لەشدا. هەندێك كەس لەپاش خواردنی پاقلە تووشی جۆرێك هەستەوەری دەبن، ئەوانەی كە جۆرە ئەنزیمێكیان لەلەشدا كەمە خواردنی پاقلە تووشی گرفتی تەندروستییان دەكات بە شێوەی كەمخوێنی بە تایبەتی لە منداڵاندا دەبینرێت، بەڵام وەكو باسكرا مەرج نییە كە هەموو كەسێك لەپاش خواردنی پاقلەدا دوچاری ئەم گرفتە بێتەوە.
Top