زیانـەكانی پاڵــكەوتن یان خەوتن لە پاش ژەمی خـۆراك

زیانـەكانی پاڵــكەوتن یان خەوتن لە پاش ژەمی خـۆراك
پاش خواردن بەتایبەتی پاش ژەمێكی گەورە خوێن لێشاو دەبات بۆ كۆ ئەندامی هەرس یان گەدە و ڕیخۆڵە بە مەبەستی هەڵمژینی ماددە خۆراكیەكان كە ئەمەش وادەكات مرۆڤ هەست بە بورژان بكات حەزی بچێتە پاڵكەوتن، بۆیە گەلێك كەس لەپاش خواردندا ڕاستەوخۆ پاڵدەكەون یان ماوەیەك لەپاش ژەمێكی خواردن دەخەون. پاڵكەوتن راستەوخۆ لەپاش ژەمێكی خۆراكی قورسدا یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. نووستنیش زوو لەپاش ژەمێكی خواردن دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی گەلێك كێشەی تەندروستی وەكو: قەڵەوبوون، ناڕەحەتی گەدە و ڕیخۆڵە بە شێوەی سك ئێشە و كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵە و دڵەكزێ، قۆڕی ناوپەنچك Hiatus hernia، هەروەها پاش هەڵستان لەخەو ئەو كەسە هەست بە بێهێزی گشتی و لەش داهزران دەكات لەگەڵ هەستكردن بە جۆرە دڵتەنگییەك یان پەستییەك كە پێی دەووترێت پەستی نووستن، بۆیە وا باشترە كە لەپاش خواردندا بۆ ماویەكی زۆر پاڵنەكەویت، باشتریشە ئەگەر جووڵەی سادە ئەنجام بدەیت وەكو رۆیشتن یان ئەنجامدانی چالاكی بەدەنی سادە، ئەمە بەتایبەتی سوودبەخشە بۆ نەخۆشانی شەكرە بە مەبەستی رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها پێویستە كە ماوەی نێوان ژەمی ڕۆژووشكاندن و نووستن هەرگیز لە 2 كاتژمێر كەمتر نەبێت.
Top