وەرزشكردن بۆچی؟

وەرزشكردن بۆچی؟
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە تەنیا %35 خەڵك بە رێكی وەرزش دەكەن، هەروەها نزیكەی %65 ی خەڵك وەرزشێكی تەواو ئەنجام نادەن كە پێویستە بۆ تەندروستی. سوودەكانی چالاكیی فیزیكی یان مەشقی بەدەنی Physical exercise بریتین لە: هێشتنەوەی كێشی لەشی تەندروستییانە و خۆپاراستن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، كەمكردنەوەی ئەگەر و ریسكی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە بەرزبوونەوی پەستانی خوێن، گرنگترین هەنگاوە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە، هەروەها بەهێزكردنی توانا و تۆنی ماسوڵكەكان، سووككردن و بەلاوەنانی سترێس و شەكەتی دەروونی، جوانتركردنی شێوەی لەش، پاراستنی ئێسكەكان لە پوكانەوە، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش بەگشتی، بەرەوپێشبردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس، زیادكردنی هەستكردن بە خۆشیی و كۆمەڵایەتیبوون، زیادبوونی ورە Will و باوەڕ بەخۆبوون.
Top