كاربۆهێدرات. هەرزانترین سەرچاوەی وزە

كاربۆهێدرات. هەرزانترین سەرچاوەی وزە
كاربۆهیدراتەكان Carbohydrates كە نیشاستە و شەكرەكان و ریشاڵی رووەكی Fiber بە هەردوو جۆری تواوە و نەتواوە دەگرێتەوە، بە هەرزانترین و ئاسانترین سەرچاوەی وزەی خۆراكی دادەنرێت، بەم وزەیەوە پلەی گەرمی لەش بە جێگیری دەمێنێتەوە و فرمانی ئەندامەكانی پێ رادەپەڕێنرێت، هەروەها ئەم وزەیە هێزی جوولانەوەی لەش دابین دەكات. یەك گرام كاربۆهیدرات 4 كالۆری وزە دەداتە لەش. شەكرەكان Sugars زۆر جۆریان هەیە، بەڵام لەناو لەشی مرۆڤدا تەنیا شەكری گلوكۆز Glucose كە سادەترینی شەكرەكانە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و تاكە سەرچاوەی وزەیە بۆ مێشك و ماسوڵكەكان. هەروەها كاربۆهیدراتەكان رۆڵی گەورەیان هەیە لە هێشتنەوەی باڵانسی نێوان ئاو و كانزاكان لە لەشدا. وا باشە كە خۆراكی رۆژانەی مرۆڤی پێگەیشتوو بە رێژەی %55- %60 لە كاربۆهیدرات پێكهاتبێت. كاربۆهیدراتەكان بەگشتی هەرسكردنیان ئاسانە، لە لەشدا زوو دەگۆڕێن بۆ وزە. گرنگترین سەرچاوەكانی كاربۆهیدرات بریتین لە: نان، ئارد، پەتاتە، برنج، ساوار، مەعكەرۆنە، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان، میوەكان، هەنگوین، مرەبا، گەنمەشامی.
Top