بەهای خۆراكی بندق

بەهای خۆراكی بندق
بندق Hazelnuts هاوسەنگە لەڕووی بەهای خۆراكییەوە، گەلێك سوودی تەندروستی هەیە. بندق پێكهاتووە لە چەوری باش، پرۆتین، كاربۆهیدرات، هەروەها باشترین سەرچاوەیە بۆ ڤیتامین E كە گرنگە دروستی ماسوڵكەكانی دڵ و لەش و بۆ دروستی كۆئەندامی زاوزێ، هەروەها دژەئۆكسانێكی بەهێزە كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە. رۆژانە خواردنی تەنیا 25 گرام بندق لەش دەپارێزێت لە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە. بندق رێژەیەكی باش لە فۆلیك ئەسید Folic acid لەخۆدەگرێت كە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە گەشەی منداڵ و گەورەكاندا، هەروەها گرنگە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. بندق رێژەیەكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین B لەخۆدەگرێت بەتایبەتی ڤیتامین B1، B2، B12 كە زۆر گرنگن بۆ دروستبوونی خوێن و گەشەی كۆئەندامی دەمار بەتایبەتی لە ساڵەكانی گەشەی منداڵاندا. بندق نزیەكەی 70%-60 لە چەوری پێكهاتووە، بەڵام لە جۆری چەورییە ناتێرەكان و ئۆمیگا 3. كە بە چەورییە باشەكان ناسراون.
Top