چاویلكە بۆ هاوین

چاویلكە بۆ هاوین
تیشكی سەرووی وەنەوشەیی جگە لە كاریگەری خراپ لەسەر پێست، كاریگەری دەكاتە سەر پێڵو و چینی كۆرنیا Cornea و هاوێنە و بەشەكانی تری چاو، هەروەها هۆكارێكە بۆ پەیدابوونی ئاوی سپی Cataract. ئایا چاویلكەی هەتاوی Sunglasses چاوەكانمان لە كاریگەری تیشكی سەرووی وەنەوشەیی خۆر دەپارێزێت؟ لەكاتی هەڵبژاردنی چاویلكەیەكی دژەهەتاو، بە وردی سەرنج بدە لێبلەكەی و ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە بە رێژەی %100-99 رێگە لە تێپەڕبوونی هەر دوو جۆری تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UVA و UVB بگرێت. جگە لەمە، چاویلكەی هەتاوی تر هەیە كە هاوێنەی رێگڕ لە رەنگی شین Blue-blocking lenses لەخۆدەگرێت كە وێنە دوورەكان روونتر دەكات بەتایبەتی لە رووناكی كەمدا. چاویلكەی دژەهەتاوی پۆلەرایز Polarized شەوق و رەونەقی رووناكی كەم دەكەنەوە. چاویلكەی فۆتۆكرۆم Photochromic lenses كە رەنگەكەی لەگەڵ رووناكیدا دەگۆڕێت یان تاریك دەبێت بۆ قاوەیی Photobrown یان بۆ رەنگی خۆڵەمێشی Photogrey، بەم شێوەیە وێنەكان سافتر دەبینرێن و شەوقی رووناكیش كەمتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا مەرج نییە كە هەموو چاویلكەكانی لەم جۆرە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە تەواوی بلۆك بكەن. چاویلكەی بە جیوە داپۆشراو زیاتر رێگە لە تێپەڕینی تیشكی بینراو دەگرێت نەك تیشكی سەرووی وەنەوشەیی.
Top