ماست یان شیر؟

ماست یان شیر؟
گەلێك كەس ئەم پرسیارانە دەكەن، ئایا ماست هەمان سوودەكانی شیری هەیە؟ كامیان زیاتر كالسیۆم لەخۆدەگرێت؟ ماست Yogurt خۆراكێكی پڕچێژە، گونجاوە بۆ هەموو كاتێك، بەتایبەتی بۆ ژەمی بەیانیان، با بزانین سوودەكانی ماست بۆ تەندروستی چین؟ سەرەتا، هەرسكردنی ماست لە هەرسكردنی شیر ئاسانترە. ماست خۆراكێكی گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی كە بەرگەی شەكری شیر(لاكتۆز Lactose) ناگرن واتە پاش خواردنی شیر دوچاری سك ئێشە و ئاوسانی سك و كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا دەبن. ماست لەبەر ئەوەی كە هەوێن بووە، گەلێك ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن بەتایبەتی ئەنزیمی لاكتێز Lactase كە شەكری شیر شیدەكاتەوە. ماست بەرگری لەش بە گشتی بەهێزدەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە ئەستوورە(قۆڵۆن)، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە ماست لاكتۆبەكتریای تێدایە، لاكتۆبەكتریا Lactobacteria یارمەتی پاكبوونەوەی قۆڵۆن لە پاشەڕۆكان دەدات سەرەڕای یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك. هەروەها ماست وەكو زۆربەی بەروبوومەكانی ئەلبان، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ كانزای كالسیۆم كە گرنگە بۆ گەشە و پتەوی ئێسكەكان و ددان و خۆپاراستن لە لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis. خواردنی ماست هاریكاری هەڵمژینی ماددە گرنگەكان لە خۆراكی تردا دەكات، بۆ نموونە كالسیۆم و كۆمەڵەی ڤییتامین B.
Top