ئەوە گومانی تێدا نییە كە ئارەقەی زیادی بن كەوشەكان Armpit كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ژیانی كۆمەڵایەتی هەر كەسێك و بە توندی ناڕەحەتی دەكات. ئەگەر ئەم گرفتەت هەیە، پێویست بە نیگەرانی زیاد ناكات، چونكە ئەم گرفتە چەندین چارەسەری هەیە، بێگومان یەكێك لە رێگە چارەكان بۆ تۆ سوودبەخش دەبێت. بەر لەوەی كە بڕیار لەسەر ئەوە بدەیت كە كام رێگەی چارەسەركردن بۆ تۆ باشترینییانە، پێویستە لەوە دڵنیابیت كە زیاد ئارەقەكردنی بن كەوشەكان هۆكارێكی نەخۆشی لەپاڵەوە نییە. پاش پشكنین لەلایەن دكتۆر و دڵنیابوون لەوەی كە هیچ نەخۆشییەكت نییە، بەڵام تەنیا گرفتەكەت زیاد ئارەقەكردنە لەبن كەوشەكاندا، پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە، لەمانە: دووركەوە لە خواردنی شەكرەكان، جگەرە، كافائین كە لە قاوە و چای و شوكولاتە و كاكاودایە، دووركەوە لە خۆراكی تیژ، مەشقكردن لەسەر تەكنیكەكانی خاوبوونەوەی دەروونی Relaxation بۆ كەمكردنەوەی ئارەقەكردن لە رێگەی سووككردنی سترێس و گرژی دەروونی، دوا هەنگاوی چارەسەركردن بریتییە بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكس Botox بۆ بن كەوشەكان بە چاودێری دكتۆر كە سوودی زۆری هەیە، بەڵام نرخەكەی گرانە.