پـەیـنــەكان ژەهرن

پـەیـنــەكان ژەهرن
مرۆڤ لەدێر زەمانەوە پێوەندییەكی توندی بە زەوییەوە هەیە و پشتی پێبەستووە بۆ بەدەستهێنانی خۆراك و بەردەوام بوونی ژیانی. پاشان بەرە بەرە لەگەڵ پێشكەوتندا هەوڵی پێشخستنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی داوە، بۆیە ماددەی كیمیایی یان پەینی Fertilizers جۆراوجۆری بەكارهێناوە بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و لەناوبردنی گیای زیانبەخش لە كێڵگە و بێستانەكاندا بە ماددەی دژە مێروو یان مێرووكوژ Pesticide و ماددەی كیمیایی كە ماددەی گۆگرد (فسفۆر) كە یەكەمین ماددەی كیمیایی بووە بەر لە 1000ساڵ پێش زایین بۆ ئەم مەبەستە بەكارهاتووە، ئینجا ماددەی زەرنیخ و ئاوێتەكانی و ماددەی DDT و ماددە كیمیاییە ئۆرگانیە فسفۆرییەكان. لەبیرمانە كە پێش ماوەیەك حكومەتی بەلجیكی هەزاران تۆن گۆشتی سووتاند لەبەر ئەوەی كە ماددەیەكی ژاراوی بەناوی دیۆكسین Dioxin تێدابوو كە كاریگەری زۆر دەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ و هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و كێشەی تەندروستی تر. دیۆكسین ماددەیەكی زۆر هەرزان و ژاراوییە بۆ مرۆڤ، بۆ نموونە دەبێتە هۆی: پەیدابوونی پەڵەی سەوز لەسەر پێستدا كە پێ دەووترێ نەخۆشی سەوزبوون، تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی لوكیمیا Leukemia و شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتاندا، سەقەتی لە كۆرپەدا بەتایبەتی لە سێ مانگی یەكەمی دووگیانیدا، هەوكردنی دەمارەكانی لەش بەگشتی Neuropathy كە دەبێتە ئەگەری لاوازی و دواكەوتنی فێربوون لە منداڵاندا و لاوازبوونی توانای لەبیرنەچوونەوە لە گەورەكاندا، تێكدان و شێواندنی فرمانی جگەر، خوێنبەربوون و كولبوون لە كۆئەندامی هەرسدا، كەم خوێنی، لەبارچوون Abortion.
Top