بەكارهێنانی حەشیشە خۆكوشتنە

بەكارهێنانی حەشیشە خۆكوشتنە
حەشیش یان حەشیشە Hashish چەند ناوی تری هەیە، بۆ نموونە تریاك، ماریجواناMarijuana، یان قەناب كە بریتییە لە تێكەڵێكی گوڵ و گەڵا و قەد و تۆوە وشكەكانی رووەكی قەناب Cannabis كە بە شێوەی دوكەڵ وەكو جگەرە دەكێشرێت. حەشیش لە شەقامدا چەندین ناوی هەیە وەكو: پۆت Pot، هێرب Herb، وید Weed، گراس Grass، هاش Hash، گەنجە Ganja، لۆبستەر Lobster. كارگەرییە خراپەكانی تریاك لەسەر لەشی مرۆڤدا بریتین لە: گرفت لە فێربوون و یاد، گرفت لە بیركردنەوە و چارەسەركردنی كێشەكاندا، تێكچوونی هەماهەنگی نێوان ماسوڵكەكانی لەش، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ، كۆكەیەكی سەخت، هەناسەتەنگی، هەوكردن لە كۆئەندامی هەناسەدا، ئەگەری شێرپەنجە لە سییەكاندا، هەستكردن بە تەزین یان سڕبوون لە دەم و زمان و قوڕگدا، لاوازبوونی سستەمی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرانبەر بە میكرۆبەكان، ئەگەری پەیدابوونی پەستی و خەمۆكی و گرفتی دەروونی تر كە زۆرر جار دەبێتە هۆی لەدەستدانی كار و پیشە و قوتابخانە و تێكچوونی خێزان.
Top