تیشكی خۆر چی لە پێست دەكات؟

تیشكی خۆر چی لە پێست دەكات؟
بەركەوتن بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV light كە لە تیشكی خۆردایە دەبێتە هۆی تێكشكانی چەند ریشاڵەیەكی تایبەتی پێست بە ناوی ئیلاستین Elastin. تێكشكانی ئیلاستین دەبێتە ئەگەری شۆڕبوون و خاوبوونەوەی پێست و لەدەستدانی هێزی لاستیكیی پێست واتە گەڕانەوەی پێست بۆ دۆخی جارانی لە پاش گورجبوون و كشانی، هەروەها پێست بە ئاسانی دەقڵیشێ و درز دەبات و چاكبوونەوەشی دوادەكەوێت. ئەگەر كاریگەریەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا لە تەمەنی گەنجێتیشدا دەرنەكەون، پاشان لەگەڵ بەساڵاچووندا دەردەكەون. گۆڕانەكانی پێست كە لە ئەنجامی بەركەوتن بە تیشكی خۆردا روودەدەن بە هیچ شێوەیەك بە تەواوی پێچەوانە نابنەوە و تا ئێستا هیچ رێگەیەكی پزیشكی لە ئارادا نییە بۆ گەڕاندنەوەی پێست بە تەواوی بۆ دۆخی جارانی هەر چەندە كە هەندێك جار پێست توانای خۆچاككردنەوەشی هەیە. بۆیە هەرگیز زوو نییە تاكو پێستمان لە تیشكی خۆر بپارێزین، بەمەوە گۆڕانەكانی پێست كە پەیوەستن بە تەمەن و بە تیشكی خۆر دوادەخەین.
Top