لەشمان پێویستی زۆری بە توخمی پۆتاسیۆم Potassium هەیە بۆ دروستی چالاكی دەمار و ماسوڵكەكان، هەروەها پۆتاسیۆم رێگە دەگرێت لە كاریگەرییە خراپەكانی توخمی سۆدیۆم Sodium لەسەر پەستانی خوێن كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە وەرگرتنی پۆتاسیۆم لە خۆراكدا بە بڕی دوو ئەوەندەی بڕی سۆدیۆم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بە رێژەی 50% كەم دەكاتەوە بەتایبەتی كە زۆربەی خەڵك بڕی زیادی سۆدیۆم (خوێ) وەردەگرن، لەو كاتەی كە پێویستی رۆژانەی سۆدیۆم تەنیا 2300 میللیگرامە. بۆ پاراستنی تەندروستیت، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم 6800 میللیگرام پۆتاسیۆم لە خۆراكتدا وەربگریت. مۆز بە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراكی بۆ پۆتاسیۆم دادەنرێت، بۆ نموونە یەك مۆزی مام ناوەندی نزیكەی 422 میللیگرام پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، یەك دانە پەتاتەی مام ناوەندی نزیكەی 300 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، هەروەها 5 دانە قەیسی نزیكەی 400 ملگم، پارچەیەك كاڵەك نزیكەی 350 ملگم. سەرچاوەكانی تری پۆتاسیۆم بریتین لە: برۆكۆلی، تەماتە، خوێی پۆتاسیۆم.