بۆ رێگرتن لە زیاد خواردن

بۆ رێگرتن لە زیاد خواردن
خواردن بە پەلە لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیاد خواردن و زیادبوونی كێشی لەش. بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان، خواردن لەسەرخۆ دەبێتە هۆی ئەوەی كە وزە بە بڕی 70 كالۆری لە هەر ژەمێكدا كەم بێتەوە. لەش پێویستی بە 20 خولەك هەیە بۆ ئەوەی كە هەستی تێربوون تۆمار بكات، بۆیە خواردنی هەموو ژەمەكان بە شێوەیەكی لەسەرخۆ لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری ونكردنی نزیكەی یەك كیلۆگرام كێشی لەش لە ماوەی مانگێكدا. بۆ رێگرتن لە زیاد خواردن هەوڵ بدە كە قاپی بچووك بۆ خۆراكەكانت هەڵبژێریت، هەر خواردنەوەیەك بخەرە ناو پەرداخی بچووكەوە، لە سەرەتای هەر ژەمێكدا پەرداخێك ئاو بخۆرەوە و پاشان بڕێك سوپ یان سەلاتە بخۆ. ریشاڵی ناو سەلاتە و ئاوی سوپ زوو هەستی پڕبوونی گەدە پەیدا دەكەن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی سەلاتە لە سەرەتای ژەمی خۆراكدا وزەی وەرگرتوو بە رێژەی 12%لە هەر ژەمێكدا كەم دەكاتەوە. لەكاتی ژەمی خۆراكدا تەنیا خەریكی خواردن بە دوور لە سەیركردنی تەلەڤزیۆن یان بەكارهێنانی كۆمپیوتەر. جوینی خۆراك بۆ ماوەیەكی زۆر زوو هەستی برسیبوون دەشكێنێ و زوو هەستی تێربوون پەیدا دەكات، وتوویانە ((پاڵو 20 جار بحووە ئینجا قووتی بدە)).
Top