چۆن رەگەزی كۆرپە دەستنیشان دەكرێت؟

چۆن رەگەزی كۆرپە دەستنیشان دەكرێت؟
باوەڕ بكەیت یان نەكەیت، ئێستاش هەندێك ئافرەتی دووگیان بەتایبەتی نۆبەرەكان بۆ پێشبینیكردنی یان زانینی رەگەزی منداڵەكەیان پەنا بۆ سەرچاوەی كۆن و بیروڕای هەڵە دەبەن، بۆ نموونە ئەگەر رشانەوەی بەیانیان بە درێژایی رۆژ بەردەوام بێت رەگەزی كۆرپەكە مێ بێت و ئەگەر كۆرپەكە زیاتر لە پێشەوە یان لە خوارەوەی سكدا بێت، ئەوا رەگەزی كۆرپەكە نێرە. پشكنینی سۆنار Ultrasound باشترین و سەلامەتترین رێگەیە بۆ زانینی رەگەزی كۆرپەكەت كە جێگەی متمانەیە و لە هەفتەی 20-18 ی دووگیانی و بەسەرەوە ئەنجامی تەواوت دەداتێ كە رێژەكەی دەگاتە 90%-80 بە مەرجێك پشكێنەری سۆنار بە وردی تێبینی نێوان قاچەكانی كۆرپەكەت بكات. شیكردنەوەی شلەی ئەمنیۆن Amniocentesis لە تاقیگەدا ئەنجامی 100%مان دەداتێ سەبارەت بە رەگەزی كۆرپە، بەڵام ئەم پشكنینە تەنیا بۆ حاڵەتی تایبەت ئەنجام دەدرێت وەكو پێشبینیكردنی سەقەتی زگماكی یان گرفتی كرۆمۆسۆمی یان مۆنگۆلیزم. پشكنینی DNAی خوێنی دایكیش رەگەزی كۆرپە دەستنیشان دەكات، بەڵام ئەم پشكنینە چونكە پارەی زۆری تێدەچێت تەنیا لە تاقیگەی زۆر تایبەت ئەنجام دەدرێت.
Top