چەوری هایدرۆجینكراو

چەوری هایدرۆجینكراو
زەیتی رووەكی لە پلەی گەرمی ژووردا لە دۆخی شلیدایە، بۆ نموونە زەیتی گولەبەڕۆژە، زەیتی كانۆلا Canola، زەیتی زەرەت Corn، زەیتی سۆیا Soyabean، یان زەیتی تۆوی لۆكە، بەڵام بە كرداری تێركردنی مۆلیكیولەكانیان بە توخمی هایدرۆجین یان هایدرۆجینركردن Hydrogenation دەگۆڕێن بۆ دۆخی رەقی Solid، بە مانایەكی تر، ئەم چەورییە رووەكییانە لە جۆری ناتێرەكانەوە Unsaturated دەگۆڕێن بۆ چەوری نێوەندەكان Trans fats. كەرەی دەستكرد یان مارگەرین Margarine و رۆنی رەق Shrtening نموونەی چەوری هایدرۆجینكراون یان بەشێكی مۆلیكیولەكانیان هایدرۆجینكراوە. راستی زانستی بریتییە لەوەی كە چەورییە نێوەندەكان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێن و دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا، بەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ زیاتر دەبێت. چەورییە نێوەندەكان زیاتر لە پیشەسازی خۆراكدا دروست دەكرێن بە مەبەستی هێشتنەوەی چێژ و بۆن و تێكسچەری خۆراك، بۆ نموونە كێك و كراكەرز و خۆراكە قوتووبەندەكان، سەرچاوەكانی تری چەورییە نێوەندییەكان بریتین لە: خۆراكی خێرا، فینگەر جیبس، فەلافل، كوبە.
Top