بەهای خـۆراكی بیبەری شیرین

بەهای خـۆراكی بیبەری شیرین
بیبەری شیرین Bell Peppers بە رەنگی سەوز، زەرد، سوور،نارنجی، قاوەیی، رەش لە بازاڕەكاندا بەدی دەكرێت. بیبەری شیرین گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین C و ڤیتامین A بە شێوەی بیتا كارۆتین و كارۆتینۆیدەكان كە دوو مادەی دژەئۆكسانی بەهێزن بۆ هاوسەنگكردنەوەی ماددە كۆلكە سەربەستەكان. خواردنی بیبەری شیرین كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونكە فۆلیك ئەسید و ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت كە گرنگن بۆ دابەزاندنی رێژەی ماددەی هۆمۆسیستین Homocysteine بەوەی كە ئەم مادەیە زیانبەخشە دەگۆڕن بۆ ماددەیەكی سوودبەخش، ئەم ماددەیە زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێ و ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. بیبەری شیرین ریشاڵی تێدایە كە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دەدات، كۆلیستیرۆلیش مەترسییەكی ترە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك. هەروەها بیبەر بە ڤیتامینەكانی C و بیتا كارۆرتین و فۆلیك ئەسیدەوە، قۆڵۆن لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت. بیبەری شیرینی سوور ماددەی لایكۆپین Lycopene لەخۆدەگرێت كە رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی گلاندی پرۆستات لە شێرپەنجە، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی دیكەی شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی ملی منداڵدان، پەنكریاس، میزڵدان. بیبەری شیرین سوودی تەندروستی تریشی هەیە وەكو: باشتركردنی تەندروستی كۆئەندامی هەناسە بە پاراستنی ناوپۆشی بۆرییەكانی هەناسە، پاراستنی جومگەكان لە هەوكردنی رۆماتیزمی، پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن.
Top