سەوزایی بخەرە ناو زەڵاتەكەتەوە

سەوزایی بخەرە ناو زەڵاتەكەتەوە
سەوزایی یان گەڵا سەوزەكان Green leaves بەشێكی گرنگی خۆراكن، رێژەیەكی زۆركەمی وزە و كاربۆهیدات لەخۆدەگرن كە ئەویش بە شێوەی ریشاڵە، هەر ئەوەشە وایان لێدەكات كە هەرسكردنیان لەسەرخۆ بێت، هەروەها وایان لێدەكات كە كاریگەرییەكی زۆر كەم بكەنە سەر ئاستی شەكری خوێن. گەڵا سەوزەكان سەچاوەی دەوڵەمەندن بۆ كانزایەكان بەتایبەتی ئاسن، كالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، هەروەها سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامینەكان بەتایبەتی ڤیتامین K، C، E، كۆمەڵەی B. گەڵا سەوزەكان گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگی تر لەخۆدەگرن، بۆ نموونە بیتاكارۆتین Beta-carotene، لیوتین Lutein، زیازانتین Zeaxanthin كە ماددەی دژەئۆكسانن و خانەكانی لەش لە نەخۆشی دەپارێزن و چاوەكان لە كاریگەرییەكانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزن. هەوڵ بدە سەڵاتەت دەوڵەمەند بكەیت بە گەڵای سپێناغ، خاس، كەرەوز، كەوەر، تەڕەتوولە، نەعناع، پەلكی سەوزی پیاز، ئەندرێشە، دەتونانیت كە پەلكی سڵقی سەوز بەخاوی بخۆیت، پارچەی بچووك بخەرە سەر سەلاتەكەت. گرنگترین ماددەی گەڵا تاریكەكان بریتییە لە ڤیتامین K، كە گرنگییەكەی بۆ لەش گەلێك پترە لەو زانیارییەی كە سەبارەت بەم ڤیتامینە دەیزانین، بۆ نموونە ڤیتامین K جگە لە رێكخستنی مەیینی خوێن، ئێسكەكانیش لە پووكانەوە دەپارێزێت، لەوانەیە كە رێگربێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و رەقبوونی خوێنبەرەكان و هەوكردنی جومگەكان.
Top