هەر چەندە كە تۆ و هاوسەرەكەت دوو كەسی جیاوازن، هەر یەكەی خاوەن حەزێكی سێكسی جیاوازە، بەڵام ئەو راستییە روونە كە هەردووكتان بەیەكەوە بە یەكسانی سێكس دەكەن (لە رووی چەندێتییەوە)، بە مانایەكی تر هەردووكتان لە سێكسی هاوبەشدا، كاتەكەتان هاوبەشە، شوێنەكەتان هاوبەشە، لە هەمان پۆزیشندان. ئەگەر تۆ لەم گۆشەنیگایەوە سەیری سێكسی هاوبەش بكەیت، ئەوا هەرگیز بیرت بۆ ئەوە ناچێت كە ناهاوسەنگی و جیاوازی لە ئارەزووی سێكسیدا ببێتە گرفت لە پێوەندییەكی درێژخایەنی نێوان دوو هاوسەردا. لە راستیدا ئەم مەسەلەیە بۆتە گرفت لە گەلێك هاوسەردا. لەسەرەتای پێوەندی هاوسەرێتیدا، كە هێشتا هەموو شتێك نوێیە و گەرمە، ناهاوسەنگی لە پاڵنەری سێكسیدا پێوە دیار نابێت، بەڵام ماوەیەك پاش جێگیربوونی هاوسەرێتیەكە ئینجا ئەم ناهاوسەنگییە بەرجەستە دەبێت. لەوانەیە ئەم مەسەلەیە لە هەر هاوسەرێتییەكدا رووبدات، بۆیە دەبێ بە هەند هەڵبگیرێ، چونكە نێوانەكەی دوو حەزی سێكسی رۆژ بە رۆژ پانتر دەبێت، بەمەش دەگوترێ جەمسەربوون Polarization. ئەگەر دوچاری ئەم مەسەلەیە بووبیت، ئەوا لەوانەیە كە كێشە و ناڕەحەتی بۆ هەردوولا پەیدابكات. ئەم مەسەلەیە شتێكی بایۆلۆژییە، چیتر لۆمەی یەكتری مەكەن، درك بەوە بكەن كە ئەگەر هاوسەرێك زیاتر یان كەمتر سێكسی ویست، ئەمە نە هەڵەیە و نە شتێكی نائاسایی