بیتا كارۆتین لە خۆراكدا

بیتا كارۆتین لە خۆراكدا
بیتاكارۆتین Beta-carotene ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە، لە چەوریدا دەتوێتەوە، بە كوڵاندن لە پلەی گەرمی بەرزدا تێكدەشكێت، رەنگێكی نێوان زەرد و نارنجی هەیە، لەوانەشە كە بە رەنگی تر لە هەندێك خۆراكدا بەدی بكرێت وەكو پەمبە یان سوور یان سپی. بیتا كارۆتین بەناوبانگترینی ئەو 50 ماددە كارتۆنۆیدانەیە Carotenoids كە لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A(رێتینۆل (Retinol. سوودەكانی خۆراكی دەوڵەمەند بە بیتاكارۆتین بریتین لە: پاراستنی خانەكان لە كۆلكە سەربەستەكان، وەكو سەرچاوەیەكی رووەكی بۆ ڤیتامین A لە لەشدا، هاریكاری سیستەمی بەرگری لەش دەكات، یارمەتی راپەڕاندنی فرمانەكانی كۆئەندای زاوزێ دەدات، هەروەها لەش دەپارێزێت لە: شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، ئاوی سپی چاو، رەبو، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. سەرچاوە خۆراكییەكانی بیتاكارۆتین ئەمانەن: پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، گەڵای شێلم، كاڵەك، برۆكۆلی، خاس، كولەكەی زستانی Pumpkin. ئەو حاڵەتانەی كە پێویستییان بە بڕی رۆژانەی زیاتری بیتاكارۆتین هەیە بریتین لە: كەم خواردنی سەوزە و میوە، جگەرەكێشان، خواردنەوەی ئەلكهول بە بەردەوامی.
Top