ئایا كانزایەكانی خۆراك بە گەرمی ون دەبن؟

ئایا كانزایەكانی خۆراك بە گەرمی ون دەبن؟
خۆراك بە كوڵاندن یان گەرمكردنی لەوانەیە كە رێژەیەك لە كانزایەكانی لەدەست بدات، هەرچەندە كە كانزایەكان Minerals بەرانبەر بە گەرمی لە ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكانی تر خۆڕاگرتن. ئەو كانزایانەی كە زیاتر بە گەرمكردن یان بە كوڵاندن لە خۆراكدا كەم دەبنەوە بریتین لە: مەگنسیۆم، كالسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز..تاد. رێژەی ونكردنی كانزایەكان لەپاش كوڵاندنی خۆراك پەیوەستە بە كاتی كوڵاندن، بۆ نمووونە هەتا خۆراك بۆ ماوەیەكی زیاتر گەرم بكرێت یان بكوڵێنرێت هێندە بڕی زیاتر لە كانزایەكان ون دەكات، ئەمەش زیاتر لە بەروبوومە رووەكییەكاندا بەدی دەكرێت، كەچی كوڵاندن بۆ ماوەیەكی كەمتر بەتایبەتی سەوزە گەڵا تاریكەكانی وەكو سپێناغ نابێتە هۆی ونكردنی بڕێكی زۆری كانزایەكانی. لەكاتی كوڵاندنی خۆراكی ئاژەڵی و پاقلەمەنییەكاندا گەلێك لە كانزایەكان دەچنە ناو ئەو ئاوەی كە پێیەوە دەكوڵێنرێن، بۆیە واباشترە كە ئاوەكە فڕێ نەدرێت، خۆراكە قوتووبەندەكانیش بە هەمان شێوە.
Top