كەمی یۆد لە لەشدا

كەمی یۆد لە لەشدا
یۆد یان ئایۆدین Iodine زەروورە بۆ ژیان، یۆد ئەو كانزایەیە كە میكرۆب لەناودەبات. مرۆڤ بە درێژایی تەمەنی تەنیا یەك كەوچكی كوپ لە كانزای یۆدی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كەمی یۆد لە گەلێك كەس و لە چەندین وڵاتدا بەدی دەكرێت. لەبەر ئەوەی كە بڕێكی زۆری یۆد لە شانەكانی مەمكدا چڕدەبێتەوە بۆیە كەمی یۆد دەبێتە ئەگەری دروستبوونی كیسەی ریشاڵی لە شانەكانی مەمكدا Fibrocystic disease كە لە نزیكەی93% ی ئافرەتانی ئەمریكیدا بەدی دەكرێت. نزیكەی20%ی یۆد لە گلاندە چەورەكانی پێستدا خەزن دەكرێت، كەمی یۆد دەبێتە هۆی وشكبوونی پێست. كەمی یۆد یەكێكە لە هۆكارەكانی وشكبوونی چاوەكان، چونكە گلاندەكانی فرمێسك رێژەیەكی بەرزی یۆد لەخۆدەگرن. هەروەها بە گوێرەی گلاندەكانی لیك، كەمی یۆد دەبێتە هۆی وشكبوونی دەم. گرفتە تەندروستییەكانی تری پەیوەست بە كەمی یۆد بریتین لە: سستبوونی گلاندی دەرەقی، دروستبوونی كیسە لە هێلكەدانەكاندا، كەمبوونەوەی دەردانی ترشێتی لە گەدەدا كە ئەمەش ئەگەر دریژخایەن بێت لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری شێرپەنجەی گەدە.
Top