لەدەستدانی هەستی بۆنكردن Anosmia

لەدەستدانی هەستی بۆنكردن  Anosmia
كەمبوونەوەی یان لەدەستدانی هەستی بۆنكردن Anosmia وا لە گەلێك كەس دەكەن كە بە هەڵە هەست بە لەدەستدانی هەستی چێژكردن Ageusia بكەن. لە كۆی پێنج هەستەكەی مرۆڤدا، هەستی بۆنكردن لەڕووی گرنگییەوە لەریزبەندی چوارەم دێت كەچی چێژكردن كە لە ریزبەندی پێنجەمدایە و لە ئەنجامی بۆنی خۆراك لەناو دەمدا هەستی پێدەكرێت. هەستی بۆنكردن بە رێگەی دەماری تایبەتەوە دەگاتە مێشك كە راستەوخۆ كەوتۆتە سەرەوەی لووت و پشت چاوەكانەوە. ماددە كیمیاییەكان كە لە هەواوە هەڵدەمژرێن دەمارەكانی بۆنكردن دەوروژێنن. هۆكارەكانی لاوازبوونی یان نەمانی هەستی بۆنكردن بریتین لە: گیرانی لووت لەبەر هەوكردنی پەردە لینجی ناوپۆشی لووت Rhinitis، زێدەگۆشتی لووت Nasal polyps كە رێگە دەگرێت لە بەردەم گەیشتنی هەوا بە كۆتایی دەمارەكانی بۆنكردن، گرێ Tumors، هەوكردن بە ڤایرۆسەكان، جگەرەكێشان، هەستەوەری لووت، پیسبوونی ژینگە، زەبر بۆ ناوچەی سەر.
Top