بەهای خۆراكی ماسی سالمۆن

بەهای خۆراكی ماسی سالمۆن
خۆراكی دەریا Sea food بەگشتی بەشێكی گرنگە لە خۆراكی باڵانس و تەواو، سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و ماددەی خۆراكی گرنگی تر، لەهەمان كاتیشدا چەوری كەم تێدایە. ماسی سالمۆن Salmon و گەلێك جۆری تری ماسی ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3 تێدایە، ئەم چەورییە مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی دڵ و جەڵتە و لاوازی هزر، لەبەر ئەوەی كە ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن دەدات. ماسی سالمۆنی رووبار و دەریاكان یان ئەوەی كە لە حەوزەكاندا پەروەردە دەكرێت سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە بۆ هەر تەمەنێك بەتایبەتی لەكاتی دووگیانیدا. هەندێك جۆری ماسی رێژەیەكی بەرزیان لە كانزای جیوە تێدایە كە لەوانەیە زیان بە كۆرپە بگەیەنێت ئەگەر دایكی دووگیان ئەم جۆرە ماسییانە بخوات. بۆ ئەم مەبەستە، باشترە كە ماسی شارك و كینگ ماكاریل نەخۆیت. هەوڵ بدە كە هەفتانە بەلای كەم دوو جار ماسی بخۆیت. ئەگەر رۆژانەش نەبێت وا باشە كە مرۆڤ هەفتانە بەلای كەم دوو جار ماسی سالمۆن یان جۆرەكانی تر بخاتە ناو خۆراكییەوە، هەوڵ بدە كە ماسی بە برژاوی لەناو فڕنی یان بە رێگەی برژاندن بۆ خواردن ئامادە بكەیت نەك لە رۆن و زەیتدا سووری بكەیتەوە، واتە واباشترە كە لەگەڵ چەوری تردا تێكەڵ نەبێت.
Top