دەتوانیت بە رێگەی هاوسەنگكردنی خۆراك خۆت لە دوو گرفتی سەردەمییانەی دەم و ددان بپارێزیت، كلۆربوونی ددان و نەخۆشی پوك و هەوكردنی ناوپۆشی دەم. خۆراكی نارێك كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر كۆی سیستمی بەرگری لەشدا هەیە، بەمەشەوە ئەگەری نەحۆشییەكان زیاتر دەبێت بەتایبەتی نەخۆشییەكانی دەم و ددان و پوكەكان Periodontal disease. با خۆراكت هاوسەنگ و بە بڕی مام ناوەندی بێت، ئەو خۆراكانە هەڵبژێرە كە هەر چوار گروپی خۆراكی لەخۆبگرێت: سەوزە و میوەكان، نان و دانەوێڵە، شیر و بەرهەمەكانی، گۆشت، مریشك، ماسی، پاقلەمەنییەكان، هەروەها دووركەرەوە لە خۆراكی چەور و لەو خۆراكانەی كە بە ددانەكانەوە دەنووسێن وەكو كێك و قەنادی و شیرینی تر. بەردەوام دەمت بە تەڕی رابگرە بە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو، چونكە لیك شانە رەق و شانە نەرمەكانی دەم دەپارێزێت. هەوڵ بدە كە خۆراكی وەكو سەوزەی تازە، كاكڵەكانی گوێز و باوی یان كازو، پەنیر، ماست، بنێشت یان قەنادی بێ شەكر Sugarless candy بخۆیت كە سوودیان هەیە بۆ هاندانی دەردانی لیك و پاراستنی تەندروستی دەم و ددان. بە تێكەڵكردن و جۆراوجۆركردنی خۆراك ترشێتی ناو دەم هاوسەنگ بكەیتەوە و رێگە لە كلۆربوونی ددانەكان بگریت.