میوە وەكــــو خۆی

میوە وەكــــو خۆی
زۆر باشترە كە میوە بە سروشتی خۆی بخورێت. یەكێك لە گرنگییەكانی خواردنی میوە بە سروشتی خۆی ئەوەیە كە سوود لە توێكڵی هەندێكیان وەردەگیرێت بەوەی كە چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرن. میوە نائۆرگانیكەكان Non-organic fruits یان میوە ناسروشتییەكان ئەوانەن كە بە واكسی تایبەت بۆ نموونە پارافین مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت یان بە سپرای گازی ئێتیلین Ethylene دەڕشێنرێن بە مەبەستی هاندانی كرداری گەیینی میوەكان Ripening. میوە مزرەكان وەكو پرتەقال و سێو یان هەرمێ بە واكسی تایبەت سواق دەدرێن بە مەبەستی هێشتنەوەی تازەیی و تەڕێتی و بریقە و درێژكردنەوەی تەمەنی توێكڵەكانیان. مۆز و پرتەقاڵی كاڕك بە گازی ئێتیلین دەڕشێنرێن بە مەبەستی خێراكردنی گەیینیان. بۆ رزگاربوون لەم ماددە كیمیاییانە، پێویستە كە هەموو میوە نائۆرگانییەكان بە باشی بە بڕێكی زۆری ئاو و ماددەیەكی پاككەرەوەی سووك وەكو شلەی شووشتنی قاپ و قاچاغ بشۆرێن Dishwashing liquid، بەم شێوەیە میوەكان بەلای كەم لە 30%ی ماددە بكوژەكانی مێروو و كەڕووەكان و ماددەی تر پاك دەبنەوە.
Top