كام وەرزش بۆ پشت ئێشە؟

كام وەرزش بۆ پشت ئێشە؟
كام مەشقی وەرزشی یارمەتی تووشبووان بە پشت ئێشە دەدات؟ مەشقی بەهێزكردنی و كشاندن یان گورجكردن بە مەبەستی بەهێزكردنی ئەو ماسوڵكە و جومگە و بەستەر و دیسكانەی كە تەندروستی و جوولەی پشت دەپارێزن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەسانێكی تووشبوو بە ژێرە پشت ئێشەیەكی درێژخایەن كە هەفتانە تەنیا 4 رۆژ مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن ئەوا ئازارەكەیان بە رێژەی 28% كەم دەبێتەوە و ئاساییبوونی جوولەی پشتیان بە رێژەی 36% زیاد دەكات بە بەراوردكردن لەگەڵ ئەو تووشبووانەی كە مەشقی وەرزشی ئەنجام نادەن. سەرەتا بە تەنیا 10خولەك مەشقی وەرزشی بكە پاشان بەرە بەرە ماوە و توندی مەشقەكە زیاتر بكە، بەڵام هەرگیز سنوورەكانی توانات مەبەزێنە، دووركەوە لە هەر مەشقێكی توند كە ئازاری پشتت زیاتر بكات وەكو مەشقی بەرزكردنەوەی قاچەكان لەكاتی پاڵكەوتندا یان بەرزكردنەوەی قوڕسایی لەسەرەوەی ئاستی كەمەردا، هیچ وەرزشێك مەكە كە بگاتە خاڵی پەیداكردنی ئازار بۆ هەر بەشێكی لەش، پاشان مەشقێكی مام ناوەندی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك و بە بەردەوامی سوودی زۆری دەبێت. ئەو مەشقە وەرزشییانەی كە گونجاون بۆ تووشبووان بە پشت ئێشە لەژێر چاودێری راهێنەر بریتین لە: مەشقەكانی بەهێزكردنی ماسوڵكە Strength training، گورجكردنی ماسوڵكەكان Stretching وەكو یۆگا Yoga، وەرزشی هەوایی Aerobic exercises وەكو رۆیشتن، مەلە، لێخوڕینی پایسكل.
Top