باشترین خواردنەوە بۆ دڵ

باشترین خواردنەوە بۆ دڵ
شیرەی ترێی رەش یان مۆری تۆخ Dark purple grape juice بە باشترین شیرە بۆ دڵ دادەنرێت چونكە رێژەیەكی بەرز لە ماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانی بەهێزیان هەیە و رۆڵیان هەیە لە پاراستنی خوێنبەرەكاندا بەتایبەتی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ Coronary arteries، بەمەشەوە لێشاوی خوێن بۆ ماسوڵكەی دڵ باشتر دەبێت. ئەركی ماسوڵكەی دڵ لە ئەركی هەموو ماسوڵكەكانی تری لەش زیاتر و قوڕسترە، دڵ رۆژانە نزیكەی 2،000 گالۆن خوێن بە درێژایی 60،000 میل لەناو لوولەكانی خوێنی لەشدا پاڵ دەنێت. ئەو ماسوڵكەیەی كە رۆژانە نزیكەی 100 هەزار جار بە درێژایی تەمەن گرژ و خاو دەبێتەوە، بەردەوام پێویستی بە ئۆكسجین و خۆراك بە بڕی تەواوەوە هەیە. گوشینی ترێ رەشی تازە بەبێ زیادكردنی شەكر یان بۆیە ئەو ئامانجە دەپێكێت نەك شیرەی ترێی دەستكرد كە بە بۆیە و شەكر و ماددەی كیمیایی دروست دەكرێت و هیچی سروشتی نییە.
Top