نەخۆشی لە كەسێتیدا

نەخۆشی لە كەسێتیدا
بەگشتی كەسێتی Personality مرۆڤ لە تەمەنی 18ساڵیدا دەچەسپێ. نەخۆشی یان تێكچوونی كەسێتی Personality disorder یان ناتەواوی كەسێتی وەكو نەخۆشییە دەروونییەكانی تر نییە، چونكە رەفتاری سەیر و سەمەرە لە نەخۆشدا بەدی دەكرێن، بۆ نموونە نیشانەی وەكو پەستی، بێزاری، تێكچوونی خەو، گۆشەگیری، هەلوەسە، خەم خواردن، ئەمانە لە نەخۆشی تێكچوونی كەسێتیدا بەدی ناكرێن. تێكچوونی كەسێتی لە مرۆڤی هاوسەنگ و خاوەن پلە و پایەی بەرزی كۆمەڵایەتیدا زیاتر بەدی دەكرێ كە ڕێژەی زیرەكییان بەرزە، بۆنموونە مایكل ئەنجڵۆ، ئەفلاتون، لیۆناردۆ دافنشی و زۆرانی تریش. تێكچوونی كەسێتی واتە بوونی بۆشاییەك لە كەسێتیدا كە بە رەفتارێك یان حاڵەتێك پڕدەبێتەوە بۆنموونە لادانی سێكسی، ڕاهاتن لەسەر دەرمان یان ئەلكهول و ماددە سڕكەرەكان، رەفتاری دژە كۆمەڵ Antisocial كە هیچیان لەگەڵ دابونەریتی كۆمەڵدا ناگونجێن. تا ئێستا هۆی ڕاستەقینەی تێكچوونی كەسێتی بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام لەوانەیە كە كڕمۆسۆمی xyyو هۆكاری زگماكی تا ڕاددەیەك ڕۆڵیان هەبێت لە تووشبوون بەم نەخۆشییە سەرەڕای ترس و پەستی و دەوروپشت و خێزان، بەڵام تا ڕاددەیەكی كەمتر. تێكچوون لە كەسێتیدا زۆر جۆری هەیە، باشترین نموونە ساكیۆپاتییە Psychopathy كە دەكرێ بەكوردی بە نەخۆشی ساكیۆپات بڵێین عەقڵی نەخۆش.
Top