بەهای خۆراكی گۆشت

بەهای خۆراكی گۆشت
گۆشتی ماسولكە Muscle meatسەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ: پرۆتین، كۆمەڵەی ڤیتامین B، كانزای ئاسن، زینك، كانزای سیلینیۆم. گۆشتی ئەندامەكان Organ meats بڕی زۆریان لە كۆلیستیرۆل تێدایە، هەروەها سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ: كانزای ئاسن و زینك، ڤیتامین B12 و فۆلێت، ڤیتامین A. ئەو ئاسن و زینكەی ناو گۆشت زۆر بە ئاسانی لە كۆئەندامی هەرسەوە هەڵدەمژرێت بەتایبەتی ئەگەر سەوزە و دانەوێڵەی لەگەڵدا بخورێت. هەروەها گۆشت سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ڤیتامین B12، ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ دروستبوونی خرۆكە سوورەكانی خوێن و تەندروستی كۆئەندامی دەمار. جگە لەمانە، گۆشت مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزی تێدایە بە ناوی گلوتاتایۆن Glutathione كە رۆڵی هەیە لە پاراستنی شانەكانی مێشك لە كرداری ئۆكسان. ئۆمیگا 3 ماددەیەكی چەورییە لە گۆشتدا هەیە، كە لە ترشە چەورییە ناتێرەكانە و سوودی زۆری هەیە بۆ لەش و مێشك. بەهەرحاڵ، ئەوانەی كە پارێزیان هەیە لە كۆلیستیرۆل و چەوری ئاژەڵی دەبێ زۆر بە كەمی و گۆشتی بێ چەوری بخۆن.
Top