خیـارشور

خیـارشور
لە راستیدا هەندێك لە بەهای خۆراكی كەم دەبێتەوە لەو كاتەی كە خیار شۆر دەكرێت یان دەكرێتە ترشییات Pickles. ئەگەری لەدەستدانی بەهای خۆراكی خیار پەیوەستە بە جۆری ئەو گیراوەیەی كە بۆ شۆركردن بەكاردێت لەگەڵ چەندێتی مانەوەی خیار لەناو گیراوەكەدا. ڤیتامین C یەكێكە لەو ماددە گرنگانەی كە پاش ماوەیەك لە شۆركردن دەچێتە ناو گیراوەكە. یەك دانە خیار كە درێژییەكەی 8 گرێ بێت نزیكەی 300 گرام قوڕسە و 8.4 میللیگرام ڤیتامین C و 21 مایكرۆگرام ترشی فۆلیك و نزیكەی 45 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، هەروەها خیارێكی 4 گرێیی كە كێشەكەی 270 گرامە نزیكەی 2.8 ملگم ڤیتامین C و 10 مایكرۆگرام ترشی فۆلیك و 30 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت. لەگەڵ شۆركردندا پتر لە نیوەی ڤیتامین C ون دەبێت، هەروەهاش بە گوێرەی ترشی فۆلیك Folic acid كە جۆرێكی گرنگە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B بە رێژەی پتر لە 80% ون دەبێت. گەلێك كانزا لە توێكڵی خیاردان، بۆیە واباشترە كە خیار بە توێكڵەوە شۆربكرێت.
Top