خۆراك بۆ سووككردنی سەرئێشە

خۆراك بۆ سووككردنی سەرئێشە
ئەگەرچی سەرئێشە Headache وەكو نیشانەیەك گەلێك هۆكاری لەپاڵە وەكو شەكەتی دەروونی، گرفت لە چاو و گوێ و لووت و ددانەكان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش..تاد، بەڵام خۆراكیش پەیوەندی زۆری هەیە بە سەرئێشەوە، بۆ نموونە گەلێك خۆراك رۆڵیان هەیە لە نەهێشتنی یان سووككردنی توندی سەرئێشە، بۆیە پێش ئەوەی كە دەرمانێكی وەكو پاراسیتۆل یان ئەسپرین بەكاربێنیت هەوڵ بدە كە تەنیا بە خۆراك ئازاری سەرت نەهێڵیت یان بەلای كەم سووكتری بكەیت. برۆكۆلی Broccoli كە دەوڵەمەندە بە كانزای كالسیۆم سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە سەرئێشە. گێلاس Cherries نۆرەی سەرئێشە كەم دەكاتەوە، رۆژانە خواردنی تەنیا 20 دانە گێلاس بەقەد دەنكێكی ئەسپرین كاریگەرە. گوڵە وەنەوشە Rosemary كە لەگەڵ چای تێكەڵدەكرێت توندی سەرئێشە سووكتر دەكات. خواردنی مورتكی مۆر Blueberries جگە لە سەرئێشە، بەگشتی ئازارەكانی لەش سووك دەكات.
Top